ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: حکوومەت دەتوانێ دەست بەسەر موڵکی شاسوار عەبدولواحیددا بگرێ

 ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: حکوومەت دەتوانێ دەست بەسەر موڵکی شاسوار عەبدولواحیددا بگرێ
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ دەست بەسەر موڵک و ماڵی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا)دا بگرێت، بەهۆی نەگەڕاندنەوەی ئەو قەرزەی کە لە ئەستۆیەتی.



زیاد کاکە ڕەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ھەناردی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە، سەرەڕای دروست بوونی قەیران، ھاووڵاتییان و مووچەخۆران مافی خۆیانە کە مووچەکانیان پێ بدرێت، بۆیە پێویستە حکوومەت ئەو قەرزانەی پێشتر لێی کراوە، بۆ تێپەڕاندی ئەو دۆخە کۆی بکاتەوە".



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیشاردەوە کە بەهۆی پابەندییەک کە لە ئەستۆی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا) دایە و بڕی 40 ملیۆن دۆلاری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەرز کردووە و وادەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەش تێپەڕ بووە، حکوومەتیش پێویستی بە پارە هەیە، بۆیە ”حکوومەت دەتوانێت لە ڕێگەی دادگاوە دەست بەسەر موڵک و ماڵی شاسوار عەبدولواحیددا بگرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر توانای گەڕاندنەوەی قەرزەکەی نەبێت“.



باسنیوز
Top