دادگای فیدڕالی بڕیار لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەدات

 دادگای فیدڕالی بڕیار لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەدات
دادگای فیدڕالیی عێراق وادەی بڕیاردان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دیاری دەکات.



پێشتر لە رۆژی 2/11/2017، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای فیدڕالیی عێراق رایگەیاند، کە تاوەکو گوێ لە رای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەگرن، ناتوانن بڕیار لەبارەی دەستووریبوون و نەبوونی ریفراندۆم بدەن.



حکوومەتی عێراق بە بیانووی نادەستووریبوون، لە دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵای لەسەر ریفراندۆمەکە تۆمار کرد و داوای کرد ئەنجامی ریفراندۆمەکە هەڵبووەشێندرێتەوە.



رۆژی دووشەممە 13/11/2017، ئیاس سامۆک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە دادگای فیدڕالیی عێراق رۆژی 20ـی ئەم مانگە (20/11/2017)ی بۆ بڕیاردان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، دیاری کردووە.



رۆژی 25ــی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق، دا.






باسنيوز
Top