سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هاوخەمی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی کوردستان دەردەبڕێت
جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هەواڵێکی ناخۆش و تراژیدی لە عێراق و ئێرانەوە هەیە.
جەستن ترۆدۆ هاوسۆزیی و هاوخەمیی هاووڵاتییانی کەنەدای بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق و ئێران، دەربڕیوە.
سەنتەری بوومەلەرزەکە، کە کاتژمێر 9:20 خولەکی شەوی یەکشەممە 12/11/2017 رووی داوە، لە نزیک هەڵەبجە بووە و گەیشتووەتە 7.4 پلەی رێختەر، کاریگەرییەکەشی گەشتووەتە شارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەغدا و مووسڵ و تەنانەت کوێتیش.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەوانەی لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 213 کەس و ژمارەی بریندارانی شگەیشتووەتە 1868 کەس.
باسنيوز
