حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مۆڵه‌تى خوێندن به مامۆستایان ده‌دات
ئه‌حمه‌د گه‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به ڕاگه‌یاند:"ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیزانى هه‌رێمى كوردستان، پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن به مامۆستایان ڕاگیرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له مامۆستایان گرفتیان بۆ دروست بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى چه‌ندین جار ئاراسته‌كردنى نووسراو بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و داواى كاراكردنه‌وه‌ى پێدانى مۆڵه‌ت، دواجار وه‌ڵامیان داراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى ده‌ست پێدانى مۆڵه‌ت بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان ڕوونیشی كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ڕێنمایی نوێ بۆ پێدانى مۆڵه‌ت ده‌ربكه‌ن، گوتیشی: "به‌نیازین له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ئه‌و ڕێنماییانه ته‌واو بكه‌ین، ئه‌وكات به‌پێى ڕێنماییه‌كان ده‌رگاى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن ده‌كه‌ینه‌وه"..
bas news-
