سلێمانی.. به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه
ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی گرته‌وه و له شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌وهۆیه‌وه به‌په‌له گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری خێرا ده‌ست كه‌وتوون به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وه‌وه كه ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆ له شاری سلێمانی به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كاتی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه قوتابیانی به‌شه ناوخۆیی كۆلێژی كشتوكاڵ له ناوچه‌ی به‌كره‌جۆ له شاری سلێمانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه بچنه ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تییان به‌ڵام به‌هۆی ژماره‌ی قوتابییه‌كان قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر بووه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك قوتابی بێ هۆش بوونه و به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری خێرا له سلێمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا جگه له‌و قوتابیانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دیكه‌ی شاره‌كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه تووشی حاڵه‌تی جۆراو جۆر بوونه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
bas news-
