نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیان کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا، سەڵاح دەڵۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک – گەرمیان، لەگەڵ تەھا بەرواری، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکیان خستە رووداوەکانی ئەو دوواییانەی کەرکووک، خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، باسیان لە بارودۆخی سیاسی و پێشھات و گۆڕانکارییەکان کردو تیشکی خستە سەر باروودۆخی ئەو خەڵکانەی کە بە ھۆی رووداوەکانی ئەم دوواییەی کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، روویان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی کردووە و چۆنیەتی بە ھاناھاتنیان و سووککردنی موعانات و مەینەتیەکانیان، بە تایبەتی ئەو ھاوکاری و یارمەتییانەی کە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ودام و دەزگاکان و خەڵکی شارەکان بە تایبەتی شاری ھەولێر کە بەشێک لە مەینەتییەکانی سەریان کەم کردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکی خستەسەر ڕەوش و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتی و بەتایبەتی بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان دوا پێشھاتەکان و رووداوەکانی ئەم دواییەی شاری کەرکووک و باروودۆخی ئاوارەکان و ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھێورکردنەوەی باروودۆخەکە، ھەروەھا رەخساندنی زەمینەی گفتوگۆو گوتوێژ لە نێوان بەغدا و ھەولێر و دواین ھەڵوێستی ووڵاتانی زلھێز بۆ ھێورکردنەوەی باروودۆخەکە.
ھەروەھا لەو کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەوەش کرایەوە، لەوە کرایەوە کە لە قۆناغی ئێستا بە یەکرێزی، تەبایی و بەیەکەوە کارکردن ئەو بارودۆخە تێدەپەرێت و کوردستانیان بە سەرکەوتووی بە سەر باروودۆخەکەدا زاڵ دەبن.
باسنيوز
