فراکسیۆنی پارتی: نابێت بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاسایی نەوت و گاز تێپەڕێندرێت

 فراکسیۆنی پارتی: نابێت بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاسایی نەوت و گاز تێپەڕێندرێت
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھۆشداری بەسەرجەم لایەنەکانی عێراق دەدات، کە بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەھیچ شێوەیەک رێگا نادرێت یاسایی نەوت گاز تێپەرێنرێت

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "بەھیچ شێوەیەک نابێت یاسایی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد و فراکسیۆنە کوردستانییەکان تێپەرێنرێت، چونکە تاک لایەنە نابێت بڕیاری لەسەر بدرێت، لەبەر ئەوەی لە دەستووری عێراق ئاماژە بەوە کراوە ئەو پڕۆژانەی رەھەندی نیشتمانییان ھەیە و ناکرێت بەبێ ئاگاداری پێکھاتەکان تێپەڕێنرێت".

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئێستا ھەولێکی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی بەبێ بەشداری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو یاسایە تێپەڕێنرێت.









باسنیوز
Top