ئه‌ردۆگان: هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر عه‌فرین
ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا له ئه‌نكه‌را، باسی له سنووری میساقی میللی توركیا كرد، كه هه‌ر كاتێك ئه‌و سنووره له چوارچێوه‌ی میساقی میللی توركیا بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، توركیا هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌كو چۆن ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فوراتی ئه‌نجام دا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له ئۆپه‌راسیۆنی (ئه‌لباب) كرد كه توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن تێیدا و پارێزگاری له سنووری میساقی میللی بكه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر توركیا كه‌م بكه‌نه‌وه.
گوتیشی "هه‌روه‌كو چۆن به‌ره‌و ئه‌لباب و شوێنه‌كانی تر پێشڕه‌ویمان كرد و پارێزگاریمان له سنووری خۆمان كرد، به هه‌مان شێوه به‌ره‌و عه‌فرینیش ده‌چین، ده‌بێت باش بزانن ئێمه قبوڵمان نییه عه‌فرین له ده‌ستی تیرۆرستان بێت، چونكه مه‌ترسین بۆ سه‌ر خاكی توركیا. ئێمه چۆن ئه‌لبابمان رزگار كرد، به هه‌مان شێوه عه‌فرینیش رزگار ده‌كه‌ین".
bas news-
