ئاگرێكى زۆر له بیره نه‌وتێكى كه‌ركووك كه‌وته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له پارێزگاى كه‌ركووك، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "له دۆڵێكی نزیك قزلیار له سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان ڕێگاى كه‌ی وان یایجی له باشوورى كه‌ركووك، دواى ئه‌وه‌ى نه‌وتێكى زۆر ڕژا، ئاگر له بیره نه‌وتێك كه‌وته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئاگر تێبه‌ربوونى بیره‌كه، زیانی دارایی و ئابوورى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له 16ى ئه‌كتۆبه‌ر، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به هاوكارى سوپاى پاسدارانى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى و به چاوساغی گروپێكى نێو یه‌كێتى، شارى كه‌ركووك داگیر كرا.
bas news-
