كۆنگرێسی ئەمەریکا مه‌رجی یه‌كپارچه‌ییی عێراق بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه لاده‌د‌ات
له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا، كۆنگرێسی ئه‌مەریكا بڕی ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه دیاری كردووه و ئه‌و مه‌رجه‌ی ساڵانی پێشووش بۆ هاوكارییه‌كه دانرابوو، كه (له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌ییی عێراقدا هاوكاریی پیشمه‌رگه بكرێت) له پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مساڵدا لادراوه و به‌بێ مه‌رجی ئه‌وه‌ی كورد له به‌غدا به‌شدار بێت، یان نا، هاوكارییه‌كه‌یان دیاری كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر له ڕاپۆرتێكدا باسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆنگرێسی ئەمەریکای بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه كردووه و به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له هه‌ڵوێستی گۆنگرێس ناوی بردووه.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یان ئاماده كردووه، نێگه‌رانیی خۆیان له شه‌ڕی میلیشیاكانی شیعه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕیوه.
پێشتریش چه‌ندین كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی به‌ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی میلیشیا شیعه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ربڕیبوو و جگه له سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و ھێرشانه، به‌شێكیان پاڵپشتیی خۆیشیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، (جۆن مه‌ككین)، سیناتۆری به‌ناوبانگی ئەمەریکایی و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی خزمه‌تگوازرییه سه‌ربازییه‌كان، له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وتارێكی نووسی و داوای كرد، حكوومه‌تی عێراق ڕه‌چاوی ماف و ئازادی و ئارامیی كوردستان بكات و مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات.
(مەککین) ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ''ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا ناچار بێت له نێوان كورد و شیعه‌كانی عێراقدا لایه‌كیان هه‌ڵبژێرێت، پێویسته كورد هه‌ڵبژێرێت.''
له ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆنگرێسی ئەمەریکادا داوا له ئیداره‌ی (دۆناڵد ترا‌مپ)یش كراوه، چاو به ستراتیژیی ئه‌مەریكا له عێراق و سووریادا بخشێننه‌وه.
kdp-
