سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌گۆڕێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای له ئیسماعیل قاره‌مان كردووه واز له پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی بهێنێ، بۆیه له 2 رۆژی داهاتوودا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدێكی تر ده‌درێت بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئیسماعیل.
هه‌ده‌په داوا ده‌كات له كاتی ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تازه‌ی په‌رله‌مان، 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانه زیندانیكراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ش بۆیان هه‌بێت ده‌نگ بده‌ن، چونكه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستگیر كراون له هه‌موو مافێكی ئه‌ندام په‌رله‌مانی بێبه‌ش كراون.
ئه‌گه‌ری زۆره بورهان كوزو كه ئه‌ویش ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتییه ببێته سه‌رۆك په‌رله‌مانی توركیا، چونكه ئاكپارتی ئه‌و ده‌كاته كاندیدی خۆیان و به ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی مه‌هه‌په‌ش ده‌توانرێت به 276 ده‌نگ ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
تاوه‌كو ئێستە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
باسنيوز
