ئه‌مریكا به بێ مه‌رج به بڕى 365 ملیۆن دۆلار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به پێشمه‌رگه ده‌دات
ماڵپه‌رى (مۆنیتۆر)ى ئه‌مریكی، بڵاوی كرده‌وه، به‌هاى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى واشنتۆن بۆ پێشمه‌رگه، ده‌گاته 365 ملیۆن دۆلار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه پرۆژه نوێیه‌كه، "ڕیفراندۆم"ى نه‌كردووه‌ته مه‌رج، كه له 25ى ئه‌یلوولى 2017 به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چوو، هه‌رچه‌نده پێشتر كۆنگرس مه‌رجى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانابوو، كه به‌شدارى له "عێراقێكى یه‌كگرتوو"دا بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى سه‌ربازى پێشكه‌ش بكات.
له ساڵى 2003ه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا زیاتر له 25 ملیۆن دۆلارى بۆ مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق خه‌رج كردووه، به‌ڵام بڕێكى زۆر كه‌م له‌و پاره‌یه بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان خه‌رج كراوه.
جێی ئاماژه پێدانه، كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى دیارى كۆنگریسی ئه‌مریكی به‌م دواییانه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پشتیوانیكردن له هه‌رێمى كوردستان دژ به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌ست پێكرد و داوایان له ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ كرد، پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها جۆن مه‌كین، سیناتۆرى ئه‌مریكی، له ڕۆژنامه‌ى (نیویۆرك تایمز) وتارێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا نووسیبووى: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له نێوان كورد و میلیشیا شیعه‌كانى نزیك له ئێران، سه‌رپشك بكرێت، پێویسته كورد هه‌ڵبژێرێت".
هه‌روه‌ها كۆنگریسی ئه‌مریكی، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پرۆه‌یاسایه‌ك بخاته به‌ر باس، كه ئامانج لێی سه‌پاندنى سزاى په‌یوه‌ستداره به تیرۆر به‌سه‌ر سێ گروپی دیاری نێو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و بریتین له عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراقی.
باسنيوز
