نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول تەندرووستیی کاک کۆسرەت جێگیرە
لە لێدوانێکی تایبەتدا، گوتەبێژێک بەناوی نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول ئاماژەی بەوە کرد کە تەندرووستیی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ”بەرەو باشی دەڕوات و زۆر باشە“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا تەندرووستییەکەی جێگیرە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا کۆسرەت ڕەسول لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت. گوتیشی: ”پزیشکەکان دەڵێن باشە، بەڵام بۆ دڵنیایی خۆیان ڕەنگە تا ئێوارە بیهێڵنەوە“.
بە گوتەی نووسینگەکەی، کۆسرەت ڕەسول ”کێشەیەکی لە گەدەیدا هەیە“ و بەو هۆیەوە تەندرووستی تێک چووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە نەخۆشخانەی (فارووق) لە شاری سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.
باسنیوز
