کۆسرەت ڕەسوول گەیەندرایە نەخۆشخانە
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 11_11_2017، کۆسرەت ڕەسول عەلی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. لەمبارەیەشەوە د.دارا ڕەشید، لە تیمی پزیشكیی تایبەتیی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ڕای گەیاندووە: ”ئێستا كۆسرەت ڕەسول لەژێر چاودێریی وردی پزیشكی دایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت“.
نووسینگەکەی سوپاسی خەمخۆریی خەڵکی کوردستانی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆسرەت ڕەسول لەژێر چاودێریی پزیشک دایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١/١١/٢٠١٧ بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی
كۆسرەت ڕەسول عەلی گەیەنرایە نەخۆشخانە.
د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایەو چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
كۆسرەت ڕەسول عەلی
باسنيوز
