كەركووك.. یەک هەزار فەرمانبەری عەرەب گواستراونەتەوە بۆ شارەكە
عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كەركووك- گەرمیان، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی بە عەرەبكردنی كەركووك لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی و حكوومەتی عێراقەوە، زیاتر لە 1000 فەرمانبەر لە بەغداوە بۆ كەركووك گواستراونەتەوە".
كەركووكی گوتیشی: "بەڵگەی بەهێزمان لایە كە ئێستا چەكدارانی حەشدی شەعبی هەموو هەوڵیكیان خستووەتە گەڕ بۆ بە عەرەبكردنی شارەكە".
بەپێی زانیارییەكان، ئێستا لە كەركووك ژمارەیەك دەرچووی عەرەب دامەزرێندراون، بەبێ ئەوەی لە بنەڕەتدا خەڵكی كەركووك بن و لە سەرژمێریی 1957دا تۆمار كرابن.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بە چاو ساخیی گرووپێكی ناو یەكێتیی نشیتمانیی كوردستان، سوپای عێراق، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كردە سەر كەركووك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییەكانی ئەو سنوورەیان داگیر كرد و هەزاران هاووڵاتیی روویان لە هەرێمی كوردستان كرد.
باسنیوز
