لەبارەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەڵگەی سەلمێندراو بۆ دادگایی‌کردنی هەندێک کەس ئامادەیە
هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ی لە کەرکووک ڕووی دا، پێش هه‌موو شت، پرسێكی سیاسییه و پێوسته حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێكۆڵینه‌وه بكات. بە پێویستیشی زانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوخۆی خۆیدا، “قسه‌یه‌كی هه‌بێت لەمبارەیەوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لەسەر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەر، “به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنراو هه‌یه كه كه‌سانێكی پێبدرێته دادگا، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و بوونی فشاره‌وه، ئێمه توانیومانه له‌حاڵه‌تی به‌رگریدا بین، ئه‌گه‌رنا له ئه‌جێنداماندا هه‌یه كه هه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت وه هه‌م ڕێوشوێنی یاسایی و ئسوڵی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینە به‌ر".
باسیشی لەوە کرد: “ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كرد، ئه‌وه‌یه كه دوای سه‌د ساڵ ئه‌زموونی حكومڕانیی عێراقی بیانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م جۆره درز خستنه ناوماڵ و لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه، به ئامانجی خۆیان بگه‌ن".
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
باسنيوز
