کورد دژی بەھەرێمکردنی کەرکووکە
یەکێک لەو لایەنانەی کار بۆ بە ھەرێمکردنی کەرکووک دەکات، بەرەی تورکومانی عێراقە، بەڵام لایەنەکانی دیکەی کەرکووک دژی ئەوەن شارەکەیان لە ھەرێمی کوردستان داببڕێت و دژی وەستاونەتەوە، (خەلیل ئیسماعیل) كه پڕۆفیسۆره له جیۆگرافیای سیاسی و مامۆستای زانکۆیشه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پڕۆژەی بەھەرێمکردنی کەرکووک پڕۆژەی بەشێک لە تورکومانەکانە و، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی تورکیایشیان کردووە.
بهگوێرهی زانیارییهكانی ئهو پڕۆفیسۆره، تورکومانەکان دهیانهوێ ھەردوو قەزای خورماتوو و تەلەعفەر بکرێنە پارێزگا و کەرکووکیش بکرێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ، گوتیشی ''ئەوە سەرناگرێت و کەرکووک بەو شێوەیە کوردستانیبوونی خۆی لەدەست نادات، چونکە بەگوێرەی بەڵگە مێژووییەکان کەرکووک پارێزگایەکی کوردستانییە و پێشتریش پایتەختی شارەزوور بووە، ھەروەھا لە ساڵی 1924 لە رێکكەوتنی (عوسبەتولئومەم)دا ھاتووە کەرکووک بەشێک نییە لە خاکی عێراق.''
(مەلا بەختیار) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ ھەینی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "تا کوردێکی بەشەرەف مابێت، نابێت رێگە بدەین پڕۆژەی بەھەرێمکردنی کەرکووک سەربگرێت و گوتی "ئێمە دژی ئەوەین کەرکووک بکرێتە ھەرێمی سەربەخۆ، بەڵکو پێویستە لە رێگەی دانوستان کێشەکان چارەسەر بکرێن، چونکە ھەموو سەرکەوتنێکی سەربازی غرووری تێدایە و ئەمەش نابێتە حەقیقەتی سیاسی و ئیداری.''
پڕۆفیسۆر (خەلیل ئیماعیل) لهوبارهوه دهڵێ "دوای رووداوەکانی رۆژانی رابردووی کەرکووک، تورکومانەکان ویستوویانە سوود لە ناکۆکیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا وەربگرن و کار بۆ ئەجێندای خۆیان بکەن، بەڵام ھەر ھەنگاوێک بەبێ کورد لەبارەی پاشەڕۆژی کەرکووکەوە بنێرن، شکست دێنێ و کورد بە ھەموو شێوەیەک دژی بە ھەرێمکردنی کەرکووک دهوهستێتهوه، ههڵبهت لە ئێستا و رابردوویشدا ھیچ حزب و کەسایەتییەکی کورد، ئامادە نەبووە لەسەر ئەو پرسە تهنانهت دانوستانیش بکات.''
بۆ بیرهێنانهوه، له 16ی ئۆكتۆبهری ئهمساڵ، بهگوێرهی پیلانێك و به پشتیوانی و سهرپهرشتیی فهرماندهی فهیلهقی قودسی ئێرانی، حهشدی شهعبی و هێزهكانی دیكهی عێراق، به بێ شهڕ هێنرانه خورماتوو و شاری كهركووك و دهستیان بهسهر نزیكهی تهواوی سنووری پارێزگاكهدا گرت.
kdp-
