مزاحم ئەلحویت: تۆمەت بۆ پێشمەرگە هه‌ڵمه‌به‌ستن، بچن لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی حەشدی شەعبی بکەن
پەرلەمانتاری عێراق (عەبدولرەحمان لویزی) ھێزی پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە گوایە گوندەکانی عەرەبیان لە رۆژئاوای دیجلە تێكداون.
له‌وباره‌وه گوتەبێژی ھۆزەعەرەبەکانی مووسڵ (مزاحم ئەلحویت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە بە ھەموو شێوەیەک ئەو لێدوانە رەت دەکەینەوە؛ چونكه ڕوونه كه ئەمە ئەجێندای دەرەکییه بۆ تۆمه‌تباركردنی ھەرێمی کوردستان و ئەم تۆمه‌تانه بێبنه‌مان و راست نین.''
ئه‌و زانیاریی دا كه، كۆی ئه‌و گوندانه‌ی عەرەب لە رەبیعەوه تا مەخموور كه لە ژێردەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگەدان، یەک دەستدرێژییان نەکراوەتە سەر و ھەمووان لەلایەن پێشمەرگەوه پارێزراون و زۆر باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.''
(ئەلحویت) له وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دژ به كورد تۆمه‌تی به‌خشیوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ''گەر ئەو پەرلەمانتارە راست دەکات، 200گوندی عەرەب لە سنووری شنگال و ناوچەکانی دیکە ھەن و لەژێر دەستەڵاتی حەشدی شەعبیدان و رێگە نادەن خەڵکەکەی بۆیان بگەڕێنەوە، ده‌ی با کارێک بکەن به سه‌ربه‌رزی و وه‌ك ناوچه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌و خه‌ڵه‌كه‌ی بگه‌رێننه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه کە بەردەوام له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ھەڕەشیان لێ دەکرێت.''
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، كه ئەوانەی تۆمەت بۆ پێشمەرگە دروست دەکەن، با بچن لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی حەشدی شەعبی بکەن دژی عەرەبەکان لە زوممار و رەبیعە و ناوچەکانی دیکە، ''عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه بەردەوام ئەشکەنجە ده‌درێن یان ده‌ڕفێندرێن و ھەڕەشەیان لێ دەکەن.''
kdp-
