چوار کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکوور بێسهروشوێنن؛ ڕهنگه داعش ڕفاندبینی
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی شۆراوی کەرکووک، چهند چەکدارێكی نەناسراو ھێرشیان کردووهتە سەر چهندان کارمەندی کۆمپانیا نەوتی باکوور و، چوار کارمەندیان لەلایەن چەکدارەکانەوە بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندراون، کە تا ئێستا چارەنووسی ئەو چوار کارمەندەی کۆمپانیا نەوتی باکوور دیار نییە.''
سەرچاوەکە گوتیشی "ئهو چوار کارمەندەكه لە کێڵگەی نەوتی زەمبو کاریان دەکرد، تورکومانی شیعهھەبن و، پێدەچێ لەلایەن چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعشەوە رفێندرابن، ھەرچەندە ئەوان دەیانەوێ بیخەنە ئەستوی کورد، بەڵام زیاتر داعش لەو سنوورە چالاکی ھەیە و بهگوێرهی ههڵمهتی هێرشكردنهكه بێ، ھەر ئەوانیش ھێرشەکەیان ئەنجام داوە.''
kdp-
