له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان واژۆ بۆ دادگاییكردنى عه‌بادى كۆده‌كرێته‌وه
ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ و به‌رزركردنه‌وه‌ى واژۆكان به‌هاوپێچكراوى یاداشتێك بۆ ئه‌میندارى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤى جیهانى و عه‌ره‌بى.
له‌سه‌ره‌تاى یاداشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه سه‌دام حسێن،، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه به‌تاوانى كوشتنى 96 كه‌س له ڕووداوى دوجه‌یل، له كۆتایی ساڵى 2006 له‌سێداره درا، به‌ڵام سه‌رۆكى هه‌مان حكوومه‌ت له 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌مریكا و به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو حكوومه‌تى ئێران و توركیا، فه‌رمانى به یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كرد، هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و شنگال و ئاڵتوون كۆپرى، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین ڕیفراندۆم,, ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه، كه پێش هێرشه‌كه و دواى هێرشه‌كه‌ش، حكوومه‌تى عێراق چه‌ند ڕێكارێكى سزاكاریى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان گرته‌به‌ر، له‌وانه‌ش داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕاگرتنى گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌رمانى ڕاگرتنى مامه‌ڵه‌ردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى كوردستان و هێز كۆكردنه‌وه دژ به گه‌لى كوردستان، دواجار هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕینی ده‌سته‌واژه ده‌ستوورییه‌كانى وه‌ك گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ى هه‌رێمى كوردستان,, بۆ پارێزگاكانى باكوورى عێراق,,.
bas news-
