په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاساكان ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ده‌رچوواندن، واژۆ له‌سه‌ر یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه "به پێی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2017 (یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خوولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق) بۆ دوو خولی گرێدانی تر له كاردا ده‌بێت و وه‌رزی گرێدانی یاسایی له 6/11/2017 ده‌ست پێده‌كات و، به پێی بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی یه‌كه‌م / یاسای ژماره دووی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم)، ده‌سته‌ڵاتی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به واژووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ده‌رچوو داده‌ندرێت".
رۆژی 29ی مانگی رابردوو، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، جه‌ختی كردبووه‌وه كه "به‌رده‌وامبوونم له‌و پۆسته ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه و نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه یان ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكرێته‌وه".
دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆك (بارزانی) له پرۆژه یاسایه‌كدا ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دابه‌ش كران و پرۆژه یاساكه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.
kdp-
