نیۆیۆرک تایمز: ئامێدی شاری پێکه‌وه‌ژیانی ئایینەکانە
هه‌روه‌ها، نیۆیۆرک تایمز باس له‌وه ده‌کات جگه له پێکه‌وه‌ژیانی ئایینه‌کان له‌و شاره، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ک بۆ کریستیانه‌کانی ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌و ئێزدییانه‌ی که له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕاونراون و ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته‌سه‌ر.
جگه له‌وه‌ش، باس له‌وه ده‌کات که ئامێدی تایبەتمه‌ندییەکی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه له سه‌ربه‌رزاییه‌که‌ی٤٠٠٠ فووته و ئه‌مه‌ش وای کردووه ببێته شارێک بۆ وێنه و دیمه‌نی نایاب بۆ وێنه‌گره‌کان.
له‌باره‌ی ئامێدیه‌وه، ده‌ڵێ له ئێستادا زۆربەی دانیشتووانه‌که‌ی کوردی موسوڵمانن و ٩هه‌زار که‌س ده‌بن، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دابه‌شکرابوون له نێوان موسوڵمان و کریستیان و جوو ١٠مزگه‌وت و ٢ کڵێسا و٢ سیناگۆگی جووه‌کانی لێ بووه هه‌ریه‌که‌یان ته‌نیا میل و نیوێک له یه‌کدییه‌وه دوور بوون.
ئایینداریی ئامێدیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروباوه‌ڕی هه‌زانه‌ی جووه‌کان که بڕوا ده‌کرێ کوڕی داود و کوڕه‌زای یوسف بووبێ و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن په‌یامبه‌رێکی که‌م ناسراو بووه و مه‌زاره‌که‌ی ده‌کوێته ئامێدی. به‌پێی وته‌ی، خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌موو ئایینه‌کان به هی خۆیانی ده‌زانن و ده‌چنه سه‌ر مه‌زاره‌کەی.
kdp-
