گەرمیان.. لەلایەن خێرخوازانەوە بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11/2017، بنکەی تەندروستی (پێشەوا قازی محەمەد) لە گوندی تازەدێی سەر بە قەزای کەلار، لەلایەن دانیشتوانی گوندەکە و بە ھاوکاری ژمارەیەک خێرخواز کراوەیەوە، کەرەستەی پزیشکیی پێویستی بۆ تەرخانکراوەو ستافی لە کارمەندانی تەندروستی و خۆبەخش بۆ پێکھێنراوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی بنکەکەدا د.سیروان محەمەد جەمال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەربڕی بۆ ھەموو ھاوکارییەک لە چوارچێوەی دەسەڵات و توانای رێپێدراویان دا.
ھاوکات داواشی کرد کە لەم بارودۆخە داراییە قورسەی کە ھەرێمی کوردستانی تێدایە، کاری کردووەتە سەر خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، گرنگە کەسانی خۆبەخش و خێرخواز ھەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پێکەوە ھەوڵی ئەوە بدەن کە گرفت و بۆشاییەکی زۆر دروست نەبێت کە کار لە ژیان و تەندروستی ھاوڵاتیان بکات.
باسنيوز
