کۆیە.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن بۆ منداڵانی بێباوک دابین دەکات

 کۆیە.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن بۆ منداڵانی بێباوک دابین دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتییەوە پێشکەش بە ٧٠ ئازیز (منداڵی بێباوک) لە کۆیە و دەوروبەری کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩/١١/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری (مانگی سوری ئیماراتی) جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەش ٧٠ منداڵی بێباوک لە کۆیە و دەوروبەری کرد و مەبەست لەم چالاکییە ھاندانی منداڵەکانە بۆ درێژەدان بە خوێندن و دابینکردنی داھاتوویەکی گەش بۆیان.

لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا منداڵانی ئازیز، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت. لە ھەولێر ٥٠٠ ئازیز، لە دھۆک ٢٥٠ ئازیز، لە کەرکووک ١٨٢ ئازیز، لە گەرمیان ٢٢٦ ئازیز و لە سلێمانی ٢٨٧ ئازیز سودمەند بوون.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (پۆلیش ئەیدی) وڵاتی پۆڵۆنیا ھاوکاری جۆراوجۆریان گەیاندە ٣٠٠ خێزانی کەرکووک، کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێ ھێشتووە و روویان لە ھەولێر کردووە.








باسنيوز
Top