ڕاگەیاندراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە لەبارەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاندووە، دوای پەسەندکردنی یاساکە، بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017، دەسەڵاتی دەرچوواندنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان بە واژۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ”بە دەرچوو“ دادەندرێت.
