کۆیە.. ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

کۆیە.. ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌


ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممه‌ لەسنووری شاری کۆیە شوفێرێک بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا.



زاهیر محەمەد،بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کۆیە ڕاگەیاند: " ئەو شوفێرە تەمەنی (28 ساڵ) ەو ناوی (ه،ج) و ئێوارەی ئەمڕۆ کە ئۆتۆمبۆیلێکی بارهەڵگری پێبووە لەسەر ڕێگەی کۆیە - دوکان له‌ نزیک گوندی ( دۆندار) وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە گیانی لە دەستدا"۰



گوتیشی: "دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبێلەکە کە ستوونی کارەبای گواستووەتەوە، ئاگر لە ئۆتۆمۆبێلەکە بەربووە و سووتاوە".



ڕونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە،تەرمی شوفێرەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

bas news-
Top