وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان وه‌ڵامی (عه‌بادی) دایه‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌وت و مووچه‌وه چه‌ند توویتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌غدا.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لیستی وردبینیكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه و له رێی بایۆمه‌ترییه‌وه كراوه، "ئێستایش (حه‌یده‌ر عه‌بادی) پرسیاری ژماره‌ی مووچه‌خۆران ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئاماده‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆران به ته‌واوی بدات؟"
له ناو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018 عێراقدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدایشه‌وه په‌سند كراوه، ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دوو له‌سه‌ر سێ كه‌م كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شه بوودجه‌ی كوردستانیش له 17%ــوه بۆ 12.6% كه‌م كراوه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی بوودجه‌ی فیدراڵی عێراق ده‌كات. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه له ناو ئه‌و ره‌شنووسه‌دا "چه‌ندین مادده و بڕگه‌ی ناده‌ستووری هه‌یه و به روونی ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه، كه مه‌به‌ست لێی فه‌رامۆشكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه كه له ده‌ستووری عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ ددانی پێدانراوه، نه‌ك وه‌ك پارێزگاكانی باكووری عێراق وه‌ك له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستووریش رێگه‌ی به سنوورداركردنی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه".
به هۆی كۆمه‌ڵێك تێبییهوه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد وه‌ك پێشێلكاریی ده‌ستووری و یاسایی ناوی دێنن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه كه ره‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی به له‌به‌رچاوگرتنی تێبییهكانی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌موار بكاته‌وه.
پرسی نه‌وت
دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ردا سوپای عێراق به هاوكاریی حه‌شدی شه‌عبی و سەرپەرشتیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، هێرشی سه‌ر كوردستانی كرد و ئێستا به‌شێكی زۆر له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازیی به‌غدادایه.
به‌شێكی زۆری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری، ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی به‌غدادان وه‌ك كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌و كێڵگه‌كانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرد.
نه‌وت كه به درێژاییی عێراقی نوێ، یه‌ك له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر بووه، ئێستا له دۆخێكی ههستیارتردایه و حكوومه‌ته‌كه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌یه‌وێ به ته‌واوی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا بێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌غدا، ده‌ڵێ، "به‌پێی مادده‌كانی 115 و 121ی ده‌ستووری عێراق، یاساكانی هه‌رێمی كوردستان باڵاده‌ستن جگه له‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌سته‌ڵاتی ره‌های حكوومه‌تی فیدراڵ كه له مادده‌ی 110ی ده‌ستووردا هاتووه و هیچ باسێكیش له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت له‌و مادده‌یه‌دا نه‌كراوه."
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه جگه له حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌رێمیش ده‌سته‌ڵاتی له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتدا هه‌یه، "هه‌ر بۆیه ده‌بێت كه‌رتی نه‌وت به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببردرێت".
حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز ده‌ربكات، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و غازی په‌سند كرد و له‌و كاته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و یاسایه كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردووه. دواگرێبه‌ستی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێم له بواری وزه‌وه، له‌گه‌ڵ رووسیا بووه و بڕه‌كه‌شی نزیكه‌ی سێ ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له توویتێكی دیكه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پێشفرۆشكردنی نه‌وتدا بۆ ساڵانی دابێ له‌گه‌ڵ كڕیارانی بیانی رێككه‌وتووه، ئایا به‌غدا بیری له ئاكامه یاساییه‌كانی ئه‌مه كردووه‌ته‌وه؟"
kdp-
