ئێران: هێرشە مووشەکییەکەی حوسییەکان، وەڵامی دوژمنکاریی سعوودیایە

 	 ئێران: هێرشە مووشەکییەکەی حوسییەکان، وەڵامی دوژمنکاریی سعوودیایە
سەرۆکی ئێران(حەسن ڕوحانی) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی حوسییەکان کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ڕیاز کرا، وەڵامی دوژمنکاریی سعوودیایە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، لەسەر زاری سەرۆکی وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە "گەلی یەمەن چۆن وەڵامی بۆردوومانکردنی وڵاتەکەی دەداتەوە؟، ئەرێ ڕێپێدراو نییە چەکەکانی خۆی بە کار بهێنێ؟ سەرەتا بۆردوومان ڕابگرن، تا ببینین یەمەنییەکان هەمان شت ناکەن."

(ڕوحانی) هەروەها گوتوویەتی، کە سعوودیا هەڵەی کردووە "هەڵەیەکی ستراتیژی"، کاتێک ئیسرایل و ئەمەریکا بە دۆست و ئێرانیش بە دوژمن ناو دەبات.

هەرچی وەزیری دەرەوەی ئێران(جەواد زەریف)ـیشە، تۆمەتەکانی سعوودیا بەرانبەر بە وڵاتەکەی بە پڕۆپاگندەی مەترسیدار ناو دەبات و دەشڵێ، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
kdp-
Top