مه‌سروور بارزانی: کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرانبەر ریفراندۆمدا نادەستوورین

مه‌سروور بارزانی: کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرانبەر ریفراندۆمدا نادەستوورین
(مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشوازی نێردەی تایبەتی وڵاتی نەرویج بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرانبەر ریفراندۆم نادەستوورین.

ئەمڕۆ8/11/2017 (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە (کنوت لێن) نێردەی تایبەتی وڵاتی نەرویج بۆ رۆژهەلاتی ناوەڕاست و شاندی باڵیۆزخانەی نەرویج لە بەغدا کرد.
لەم دیدارەدا پێوەندییەکانی نەرویج و هەرێم و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتیی و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا و شاندی نەرویجی پشتیوانیی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور دووبارە کردەوە و ئاواتیان خواست هەرچی زووتر گرژیەکان کۆتایی پێ بهێنرێن و هەردوولا خۆیان بۆ قۆناغی دوای داعش و ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات ئامادە بکەن.
پێوەست بەم بابەتە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لە سەر هەڵوێستی هەرێم بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دووبارە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە کاردانەوەکانی بەغدا لە بەرامبەر ریفراندۆم نادەستورین و دەرخەری نیازخراپیی هەندێ گروپ و لایەنە لە بەغدا لە بەرامبەر کۆی سیستەمی دەستوری و سیاسیی ئێستای عێراق.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی کردەوە کە رێکاری سەربازیی بەرانبەر بە هەرێم هیچ ئاکامێکی نابێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات بۆیە دەبێ بەغدا دانوستانی بێ مەرج لە سەر بنەمای دەستور قبوڵ بکات و کۆی دەستور جیبەجێ بکرێت نەک تەنیا چەند بڕگەیەک کە لێکدانەوەی تایبەتی بۆ دەکرێت و لە خزمەت ئامانجی لایەنێکی کێشەکەدایە.
kdp-
Top