شامۆ: حەشدی شەعبی شنگال بۆ مەرامی سیاسیی بە کار دێنێ

 	 شامۆ: حەشدی شەعبی شنگال بۆ مەرامی سیاسیی بە کار دێنێ
سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە پارێزگایی دهۆک دەڵێت، حەشدی شەعبی خاکی ستراتیژیی شنگال بۆ مەرامە سیاسییەکانی خۆی بەکار دەهێنن و ئەمەش مەترسییەکی زۆر گەورەیە و دەبێ خەڵکی شنگال ئاگادار بن.

(شێخ شامۆ)، کە هاوکات نوێنەری کوردانی ئێزدییە لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حەشدی شەعبی بۆ خێری ئیزدییان نە هاتووەتە شنگال، بەڵکە بۆ بەرژوەندییە قووڵەکانی خۆیان لەوێ ماونەتەوە، چونکە سیاسەت و ڕەفتارەکانیان ڕێگە بە ئێزدییان نادات بچنە نێو شنگال.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ''ئەم لایەنەش ئامانجیکی دیکەیان ئەوەیە ئاراستەی ئێزدییان لە کوردستانەوە بۆ عەرەبستان ببەن، پێویستە خەڵکی شنگال لەسەر ئەم پلانە داگیرکەرییانەی ئەم لایەنانە ئاگەدار بێت و ڕێگە بەوان نەدەن، چونکە ئەوان دەیانەوێت هیلالی شیعی لەسەر خاکی ستراتیژیی شنگال تەواو بێت، ئەمەش مەترسییەکی زۆر گەورەی لەسەر داهاتووی ئێزدییان هەیە، ئەگەری دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکی دیکەش هەیە.''

(شێخ شامۆ)، ئەوەیشی خستە ڕوو: ''حەشدی شەعبی پلانی زۆر هەیە لە دژی ئێزدییان و تێکدانی شنگال، بەڵام قۆناغ لە دوای قۆناغ کار بۆ گۆڕینەوەی دیموگرافیای شنگال دەکەن و ئێستاش حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو عەرەبانەی کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە، ئەمەشە مەترسییەکی زۆر گەورەیە و ترسێکی زۆری خستووەتە دڵی خەڵکی شنگالەوە.''
kdp-
Top