كۆمەڵەیەك بۆ خزمەتكردنی كوردانی ئەڵمانیا لە بەرلین پێك هێندرا
(ئەڤشەنگ شەرەفكەندی)، چالاكوان و یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە، لە بەرلینەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بە ئـامادەبوونی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و چالاكوان و هونەرمەندانی دانیشتووی بەرلین، كۆمەڵەیەك بە ناوی (كۆمەڵەی كورد لە ئـەڵمانیا)، لـە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و بە سەرۆكایەتیی پەرلەمانتاری ئەڵمانیا (عەلی ئیرتان تۆپراك) پێك هێندرا و، هەرسێ ساڵ جارێكیش دەستەیەكی نوێ لەسەر بنەمای زیرەكی و چالاكیی كەسەكان دیاری دەكرێت، كە چۆن خزمەتی كورد دەكەن.''
(شەرەفكەندی) لەبارەی ئامانجی پێكهێنانی ئەو كۆمەڵەیەوە گوتی: ''پێكهێنانی ئەو كۆمەڵەیە بۆ خزمەتكردنی كوردانی دانیشتووی ئـەڵمانیا و بەرێوەبردنی كاری هونەری و سیاسی و مەراسیمە گرینگەكانی كوردە و، هەروەها بۆ باشتركردنی پەیوەندیی كورد و ئـەڵمانیایە و خزمەتكردنە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ڕەوشی ژیانی كوردان لەو وڵاتە و بەدەستهێنانی دەستكەوت و ماف بۆ دانیشتووانی ئـەو وڵاتە.''
ئەندامەكەی ئەو كۆمەڵەیە دەشڵێت: ''بەرنامەمان داناوە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لە تەواوی بوارەكاندا چالاكی بكەین، بە خۆشحاڵییەوە ئـەو كۆمەڵەیە لە لایەن ئـەندامانی پەرلەمان و دامودەزگا حكوومیەكانی ئـەڵمانیاوە پشتوانیی لێ كراوە و پێكهێنانی ئەو كۆمەڵەیەشیان بەرز نرخاند.''
kdp-
