ئه‌ردۆگان ده‌چێته رووسیا
دوێنێ له راپۆرتێكدا ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن تورك) باسی له سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌ردۆگان كرد بۆ رووسیا، كه بڕیاره 13ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه له ئێستەوه مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هاتنی ئه‌ردۆگان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە هیچ كام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و 2 وڵاته به فه‌رمی باسیان له سه‌ردانه‌كه نه‌كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ناوبراو، ئاشكرای كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باس له هاتنی ئه‌ردۆگان بۆ مۆسكۆ، چونكه سه‌ردانه‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه بڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (سی ئێن ئێن)، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌كان چه‌ندین بابه‌تی گرنگ له خۆ ده‌گرێت، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یش قسه‌كردنه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و پۆتین داوا له توركیا ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باش بكاته‌وه.
هه‌روه‌كو ئاشكرایه رووسیا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی له كاتی داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، پشتی هه‌رێمی كوردستانی گرت و گرێبه‌سته زهبهڵاحهكهی له باره‌ی وزه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مۆر كرد.
پۆتین هیچ دژایه‌تییه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیبوو و ته‌نیا ده‌یگوت رێز له مافی گه‌لی كورد ده‌گرین.
بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره رووسیا داوا له توركیا بكات په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكاته‌وه، چونكه ئیدی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی وزه‌وه به‌ره‌وپێش چووه، بۆ ئه‌مه‌شیان پێویستی به هاوكاری توركیاشه.
باسنيوز
