قەتەر داوا لە بەغدا دەکات بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ ھەولێر چارەسەر بکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/11/2017، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشدا لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، داوای ئەوەی کرد کە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، گوتیشی: "داوا لە بەغدا دەکەین بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکات".
باسنيوز
