گەندەڵێیەکانی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرا دەبن

  گەندەڵێیەکانی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرا دەبن
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/11/2017 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كردووە وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە، كەسانی نزیك لە خۆی و حزبەكەی لە پۆستە گرنگەکانی ئەو وەزارەتە داناوە.

لە بەیاننامەیەكدا عەواتف نەعمە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئابووریی عێراق پشت بە كەرتی نەوت دەبەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە كەسانی لێهاتوو لەو بوارەدا لە وەزارەتی نەوتی عێراق كار بكەن".

ئەو پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشكرای كردووە: "وەزیری نەوتی عێراق، كەسانی نزیك لە حزبەكەی و خزمەكانی لە پۆستە گرنگەكانی وەزارەتی نەوت داناوە، ئەمەش پێچەوانەی بەرژەوەندیی نیشتمانییە".

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە، لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا دەست بكەن بە لێكۆڵینەوە.










باسنيوز
Top