گەندەڵێیەکانی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرا دەبن
لە بەیاننامەیەكدا عەواتف نەعمە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئابووریی عێراق پشت بە كەرتی نەوت دەبەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە كەسانی لێهاتوو لەو بوارەدا لە وەزارەتی نەوتی عێراق كار بكەن".
ئەو پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشكرای كردووە: "وەزیری نەوتی عێراق، كەسانی نزیك لە حزبەكەی و خزمەكانی لە پۆستە گرنگەكانی وەزارەتی نەوت داناوە، ئەمەش پێچەوانەی بەرژەوەندیی نیشتمانییە".
ئەو پەرلەمانتارە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە، لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا دەست بكەن بە لێكۆڵینەوە.
باسنيوز
