پارکی شەھیدان لە سنووری شەقڵاوە دروست دەکرێت
شاخەوان عەزیز، سەرۆکی شارەوانیی باسرمە، ڕایگەیاند: "دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێکی زیاتری ھاونیشتیمانیانی شارەکەمان بکەین، توانیمان لەگەڵ کۆمپانیای ماڕسۆن، پارکێکی خێزانی کە ڕووبەرەکەی حەوت ھەزار مەترە دروست بکرێت، وەک وەفایەکیش بۆ شەھیدان، پارکەکە بە ناوی (پارکی شەھیدان) کراوە و کەوتووەتە سەر ڕێگای گشتیی باسرمە - شەقڵاوە".
باسی لەوەش کرد، کە ئێستا پارکەکە لە قۆناغی تەواوبووندایە، تەنیا ھەندێک شتی کەمی ماوە، وەک: چاندنی نەمام و چەند خزمەتگوزاریی دیکە، "لە ئایندەیەکی نزیکدت بە ڕووی ھاووڵاتییاندا دەکرێتەوە".
سەرۆکی شارەوانیی باسرمە ئاماژەی بەوەش دا: "بوونی پارکێکی لەم شێوەیە بۆ باسرمە، "دەبێتە ھۆی ئەوەی لە ھەریر و دەروبەری تا شەقڵاوە، خەڵک ڕووی تێبکەن و کاتی خۆیان تێیدا بەسەر بەرن، ئەوەش بووەتە دڵخۆشیی ئێمە و دانیشتوانی باسرمە".
باسنيوز
