جۆن مەککین: ئێران کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قووڵتر دەکاتەوە

 جۆن مەککین: ئێران کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قووڵتر دەکاتەوە
سیناتۆرێکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکات کە ئیران لەڕێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسەوە گرفت بۆ هەولێر و بەغدا ساز دەکات و کێشەکانیان قووڵتر دەکات.

جۆن مەککین گەورە سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتی کۆنگرێسدا کە بۆ سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخان کرابوو، لەبارەی ڕۆڵی ئێران داگیرکردنی کەرکووکەوە ڕای گەیاند: "تاران لەڕێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئەو وڵاتەوە پشێوی و ئاڵۆز بخاتە نێوان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداوە و گرفت و ئاستەنگی زیاتر لە پەیوەندییەکانی کورد و بەغدا ساز بکات".

جۆن مەکین لەو دانیشتنەدا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران دەیەوێت هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی عێراق بکاتە هەوڵ و دەرفەتێک بۆ فراوانترکردنی پێگەی ئێران لە عێراق"

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان هەموو هەوڵ و تەقەلای ئێران و قاسم سولەیمانی ئەوەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە هێزیکی سەربازییەوە بیکاتە هێزێکی سیاسی و هەموو جومگە سەربازی و سیاسییەکان داگیر بکات.

ئەمە لە کاتێک دایە کە سەرۆک بارزانی، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤار و ماڵپەڕی (Newsweek)ی ئەمریکی، لە وەڵامی پرسیارێکدا "بەڕای ئێوە ئەمریکا پلانی عێراقی بۆ چوونە ناو کەرکووک و ناوچەکانی دیکە پەسەند کربوو؟" دەڵێت: "بەڵێ، پێمان وایە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی کەرکووک بە سەرپەرشتیی ئێرانییەکان و بە ئاگاداریی بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجام درا".











باسنيوز
Top