په‌رله‌مانتارێكى كورد: خێزانى عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ده‌رنه‌كراون
په‌رله‌مانتارێكى كورد، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس لهدهركردنى خێزانه عه‌ره‌به‌كان له شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، جه‌تیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ستكاری كراون.
په‌رله‌مانتار (ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عیراق، ڕاگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له ده‌ركردنى خێزانه عهرهبهكانله شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ستكارى كراون، گوتیشی: "سه‌یرمان لێدێت هه‌ڵوێست له‌سه‌ر وێنه‌ى ده‌ستكاریكراو وه‌رده‌گرن".
ئه‌شواق جاف، گوتیشی: "ناكرێت ناوى لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانى بۆ هه‌واڵى ناڕاست به‌كاربهێنرێت، كه باس له ده‌ركردنى خێزانى عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ده‌كرێت، چونكه ئه‌و لێدوانه ته‌نها بۆچوونى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یه، نه‌ك لیژنه‌كه".
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه زه‌مینه بۆ دووبه‌ره‌كى و ئاشوپنانهوه خۆش ده‌كات، كه ڕه‌نگه ببنه هۆكارى شه‌ڕ له‌نێوان براكاندا، گوتیشی: "ئه‌وانه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، خۆیان هه‌رێمى كوردستانیان بینی كه چۆن بووه به نموونه‌ى پێكه‌وه ژیان و ئامێزى بۆ هه‌موو ئاواره‌كانى عێراق كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك سكالا له‌سه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌كردنیان تۆمار بكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه ده‌بنه هۆى ته‌گه‌ره‌خستن له گفتوگۆى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدڕاڵ.
bas news-
