په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵ: هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ڕێگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى خۆى له بودجه بگرێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی وه‌ك كارتێكی فشار بودجه، به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنێت. پێشیوایه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی، كێشه‌ى بودجه، هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه.
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابڕدوودا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 ى په‌سه‌ند كرد، كه پشكى هه‌رێمى كوردستان تێیدا كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 12.67.
هه‌روه‌ها گوتیشى: "حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌ى دانیشتنى په‌سه‌ندكردنى یاساكه نه‌بووه، پێده‌چێت مه‌به‌ستى ئه‌وه بووبێت كه وه‌ك كارتی فشار به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌كارى بهێنێت و بوارى ده‌ستكارى كردنه‌وه‌ى هه‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانێت په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ببات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى بتوانرێت بوار بڕه‌خسێت بۆ ده‌ستكاریكردنى بودجه‌كه، به‌تایبه‌ت زیادكردنى پشكى كورد بۆ هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشوو، كه 17% بوو.
bas news-
