دانیشتووانی پێنجوێن به‌هۆی بێ نه‌وتییه‌وه ده‌ستیان به بڕینه‌وه‌ی دار كردووه
قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ئاشكرای ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا به‌شه نه‌وتی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین نه‌كراوه و به‌وهۆیه‌وه‌ش خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ستیان به بڕینه‌وه دار كردووه و به‌رده‌وامن.
زانا عه‌بدولرەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، راگەیاند: "وەرزی سەرما و باران بارین لەپێنجوێن دەستیپێكردووە، بەو هۆیەوە لەئێستادا، هاووڵاتیان بەناچاریی پەنایان بۆ بڕینەوەی دار بردووە و بەردەوامن".
گوتیشی: "هێشتا لەلایەن سەرووی خۆمانەوە، وەڵامی ئەو نووسراوەمان نەدراوەتەوە لەبارەی دابینكردن و پێدانی نەوت بە پێنجوێن، كە لەمانگی تەمووزی رابردووی ئەمساڵەوە، ناردوومانە، بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەوەی ئەمساڵ نەوت بدرێتە هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنوورەكە".
ئاماژەی به‌ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا زیاتر لە 10 هەزار خانه‌واده له سنووری پێنجوێن چاوەڕوانی وەرگرتنی بەرمیلێك نەوت.
bas news-
