به‌رپرسێكى خورماتوو: تا لیواكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌گاته خورماتوو یه‌ك خانووى كورد نامێنێته‌وه
میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى خانوویه‌كی تر‌ى هاوولاتییه‌كى كورد له شارى خورماتوو ده‌ته‌قێننه‌وه و به‌رپرسێكى قایمقامییه‌تیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا لیواكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌گاته ناوچه‌كه، ڕه‌نگه یه‌ك خانووى هاووڵاتیانى كورد له شاره‌كه نه‌مێنێته‌وه و هه‌مووى ته‌قێنرابنه‌وه.
محه‌مه‌د فایق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند: "له‌كاتژمێر 4:30ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، و كاتژمێر 7:30ى ئه‌مشه‌ویش، ده‌نگى دوو ته‌قینه‌وه له خورماتوو بیستراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌پێی زانیارى سه‌رچاوه‌كانیان، خانووى هاووڵاتییه‌كى كورد ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى قایمقامییه‌تى خورماتوو، باسى له‌وه‌ش كرد، كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه لیوایه‌كی سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ڕه‌وانه‌ى خورماتوو ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌شڵێت: ڕه‌نگه تا ئه‌و هێزه ده‌گاته خورماتوو، یه‌ك ماڵى كورد به‌پێوه نه‌مێنێته‌وه".
bas news-
