پارتی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات
سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تیی (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی پارتی كۆ بووه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پارتییه دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له دۆخی كوردستان و عێراق كراوه.
(مه‌حموود محه‌مه‌د)، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند: ''(سه‌رۆك بارزانی)، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و یه‌كگرتوویی كردووه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا (نێچیرڤان بارزانی)، جێگیری سه‌رۆكی پارتی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه ده‌كات، كه به ته‌نگ كێشه‌كانه‌وه بوونه و ئامانجیش لێی، كاری هاوبه‌شه.''
(مه‌حموود محه‌مه‌د) سه‌باره‌ت به پرسی حكوومه‌تی كاتی، گوتی: ''ئێمه ده‌بێ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئێستا هه‌مانه، به هه‌موو لایه‌كمان به‌هێزیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه بدۆزینه‌وه، كه له پێشمانن. به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی حكوومه‌ت و داموده‌زگاكان ناكرێت و بارودۆخی سیاسی و ئابووریی كوردستان ئه‌مه ناخوازێت.''
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، (مه‌حموود محه‌مه‌د) گوتی: ''ئێمه چاوه‌ڕێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانین. ئێستا مه‌كته‌بی سیاسیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و نازانین كه‌سانی نوێ، كێن بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. هه‌ركات ئه‌و كه‌سانه دیاری كران، ئێمه‌ش هه‌وڵی خۆمان بۆ گفتوگۆ ده‌ده‌ین.''
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه درز بخاته ناو ڕیزی كوردان و ههوڵهكەیشی ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانی كورد، نه‌هێڵێت.
(مه‌حموود محه‌مه‌د) گوتی: ''ئه‌وه‌ی ئێستا حكوومه‌تی به‌غدا به‌رانبه‌ر كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، پلانی پێشتره و هاوكارییش كراون بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌وه له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا ڕای خۆی ده‌ربڕیوه. ئێمه ده‌بی به‌رگه‌ی ئه‌و پلانه بگرین و به‌یه‌كه‌وه ده‌رچه‌كانی ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه به‌رفراوانتر بكه‌ین.''
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، جه‌خت له باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له داهاتوودا تووشی گرفتی زیاتر نه‌بن، كراوه‌ته‌وه.
kdp-
