پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی چەند پڕۆژەیاسایەك كۆ دەبێتەوە
(شوان شێخ ئەحمەد) پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: پەرلەمانی كوردستان پاش ئەوەی تەمەنی خۆی بۆ دوو وەرزی دیكە درێژ كردەوە، ئێستا هەندێك یاسا لەبەر دەستدانە كە كاریان لەسەر دەكرێت، ئێمەش ئێستا خەریكی یاسای كرێی خانووبەرە، لەگەڵ یاسای ئاو ئەوانە كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی داهاتوو لە بەرنامەی كار دابنرێت و كار لەسەر بكرێت.
گوتیشی: هەر كاتێك پرۆژەیاسا دانرا ئەو كات پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بەڵام بە تەئكید لە ماوەی داهاتوودا پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەست بەكارەكانی خۆی دەكات، بارودۆخەكە ناسكە، هەندێك شت پێویست دەكات كە ئێمە هەوڵی یەكڕیزی و تەبایی بدەین، بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە بەرگری لە كوردستان بكەین، بۆیە ئەو یاسانەی لە بەردەستدان ئەوانە كاریان لەسەر دەكەین و پەسەند دەكەین.
(شوان شێخ ئەحمەد) ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی رابردوو هەموو فراكسیۆنەكان بەشدار بوون، لە داهاتووشدا بە هەمان شێوەیە هەموو فراكسیۆنەكان بەشدار دەبن".
kdp-
