حەشدی شەعبی ڕێگری لە مامۆستایانی باشیک دەکات

حەشدی شەعبی ڕێگری لە مامۆستایانی باشیک دەکات
مامۆستایەکی نێو باشیک دەڵێت، ئێمە زیاتر لە ٤٠ مامۆستای نێو باشیکین و دەواممان لە سنووری پارێزگای دهۆکە، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگریمان لێ دەکات بچینە دەوامی خۆمان لە سنووری ئەو پاریزگایه.

ئەو مامۆستایە ئێستا لە نێو باشیکە، پێی باش نەبوو ناوی خۆی ئاشکرا بکات لە ترسی چەکدارانی حەشدی شەعبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێمە زیاتر لە ٤٠ مامۆستای باشیک و دەوروبەرین، دەمانەوێت بچینە دەوامی خۆمان، کە لە سنووری پارێزگای دهۆکە، بەڵام حەشدی شەعبی ڕیگە بە ئێمە نادەت و دەڵێت، ناکرێت ئێوە خزمەتی کوردستان بکەن.''

ئەو گوتیشی: ''داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین چارەیەک بۆ ئەم کێشە ببینێتەوە، چونکە چارەنووسومان لەدەست ئەمانەدا بەرەو ئاقارێکی نەدیار دەڕوات و پێشتر حەشدی شەعبی پێمانی گوتبوو، هاتوچوونتان ئاساییە، کە زانی ئێمە هەموو هاتینە نێو باشیک و دەرووبەری، دواتر بووەتە ڕێگرمان.''

حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پاسدارانی ئیرانی خۆی بەسەر ئەم ناوچەیەدا سەپاندووە و هەموو پێشلکارییەک لە بەرانبەر خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دەکات
kdp-
Top