١٤٠٠ خێزان لە دەشتی نەینەوا لە ترسی حەشدی شەعبی ئاوارە بوونە

 ١٤٠٠ خێزان لە دەشتی نەینەوا لە ترسی حەشدی شەعبی ئاوارە بوونە
بەرپرسی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی دەڵێت، لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی زیاتر لە ١٤٠٠ خێزان لە ناوچە جیاوازەکانی دەشتی نەینەوا ئاوارە بوونە.

(کاوە عیدۆ خەتاری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ترسێکی زۆر لە لای خەڵک درووست بووە و زیاتر لە ١٤٠٠ خێزانی کوردی ئێزدی و مەسیحی لە دەشتی نەینەوا ئاوارە بوونە و چوونە پاریزگای دهۆک و ناوچە جیاوازەکانی دیکە.''

بەرپرسی ڕێکخراوی جڤین بۆ گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی گوتیشی: ''خەڵکی ئەم ناوچانە لەوە دەترسن حەشدی شەعبی جارێکی دیکە کارەساتیان بەسەر بێنیت و دەزانن ڕەفتارەکانیان دوورە لە هەموو پێوەرەیکی مرۆیی، لەبەر ئەوە ئاوارە بوونە.''

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پاسدارە ئیرانییەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەموو بەندە یاسایی و دەستوورییەکانیانی عێراقیان پێشێل کرد.
kdp-
Top