گرووپەکانی سەر بە پەیەدە هێرشیان کردە سەر ئەندامانی ئەنەکەسە

گرووپەکانی سەر بە پەیەدە هێرشیان کردە سەر ئەندامانی ئەنەکەسە
بەرپرسێکی شەپۆلی دواڕۆژی کورد لە سووریا گوتی: ''بڕیار بوو ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بەڕێوە بچێت، کەچی ئاسایشی پەیەدە هێرشیان کردە سەر کۆنگرەکە و تێکیان دا و نەیانهێشت بەڕێوە بچێت.

ئەنەکەسە، واتە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، ئەنجومەنێکی سیاسیی کوردییە، لە کۆمەڵێک پارت و لایەن و کۆمەڵەی سیاسی پێک دێت، کە ئامانجیان خزمەتکردنی دۆزی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ژمارەیەکی زۆر ئەندام و لایەنگریان هەیە. ئەنەکەسە ئۆفیسی لە چەندین جێگای دنیا هەیە و کارەکانی بەڕێوە دەبات.

(عەبدولسەلام عوسمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای ئەوەی ئاسایشی پەیەدە هێرشیان کردە سەر کۆنگرەکەی پەیەدە، ئەندامانی کۆنگرەکەش چوونە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان گردبووەنەوەکیان ئەنجام دا، بەڵام جارێکی دیکە گرووپێکی سەر بە پەیەدە بە ناوی (جوانێن شۆرەشگێڕ) هێرشیان کردە سەر ئەندامانی کۆنگرەکە و سووکایەتییان پێ کردن.''

ئەنەکەسە خاوەنی هێزێکی سەربازیشە بە ناوی پێشمەرگەکانی ڕۆژ، کەچی پەیەدە تا ئێستا قبووڵی ناکات ئەو هێزە بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان.

(عەبدولسەلام عوسمان) گوتیشی: ''ئەم گرووپەیان تەنیا بۆ کاری تێکدەرانەی پەیەدە پێک هێناوە و ئەمە چەندین جارە سووکایەتی بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەوان بە هیچ شێوەیەک باوەڕیان بە فرەحزبی نییە و تەنیا بروایان بە سیستەمی تاکحزبی هەیە.''

ئێستا نزیکەی ١٠ سەرکردەی ئەنەکەسە لە زیندانەکانی پەکەکەدان و نزیکەی ٤٠ ئۆفیسیشیان داخراون و لەلایەن پەیەدە سووتێندراون.
kdp-
Top