ئه‌ردۆگان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له شنگال ده‌كات
ئه‌ردۆگان زۆر به توندی دژی په‌كه‌كه قسه‌ی كرد و گوتی ده‌بێت باش بزانن خوێنی یه‌ك شه‌هیدی ئێمه به‌رامبه‌ر به 100 چه‌كداری ئێوه‌یه و له هه‌ر كوێ بن لێتان ده‌ده‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هه‌كاری و گاباری و جودی كرد، به‌وه‌ی هێزه‌كانیان زۆر به چڕی له‌و شوێنانه رووبه‌رووی په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له هه‌ر كوێ بن لێیان ده‌ده‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه.
گوتیشی "په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بوونی هه‌بێت بۆی ده‌ڕۆین و لێیان ده‌ده‌ین، گوێ به كه‌س ناده‌ین كه ده‌ڵێن وا بكه و وا مه‌كه، ئێمه ده‌چین بۆ ئه‌و شوێنه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه و به توندی لێیان ده‌ده‌ین".
لە دوای خیانەتە گەورەكەی باڵەكەی یەكێتی و داگیركردنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن پاسداران و حەشدی شیعیەوە، شنگال كەوتە دەست حەشدی شیعی و هێزەكانی پەكەكە.
باسنيوز
