ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا: تا حەشدی شەعبی لە کەرکووک بێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام نادەین

 ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا: تا حەشدی شەعبی لە کەرکووک بێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام نادەین
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاماژە بەوە دەدات کە تا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک بێت، ئەوانیش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، لەو شارە ئەنجام نادەین.

محەمەد کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاند: "تا زرێپۆشی حەشدی شەعبی لە ناو کەرکووکدا بێت، ئێمەش ناگەڕێنەوە و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کەرکووک ئەنجام نادەن".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە پێکەنینەوەش گوتی: "مەگەر ئێمەش بە زرێپۆشەوە بڕۆینەوە کەرکووک".

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، بە چاو ساخی گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورەیان داگیر کرد.

ئێستاش حەشدی شەعبی پارێزگارێکی بە وەکالەتی بۆ شارەکە دەستنیشان کردووە و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش ئامادەنین بگەڕینەوە کەرکووک.











باسنیوز
Top