دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی 950 خێزانی ئاوارەی خورماتوو دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی 950 خێزانی ئاوارەی خورماتوو دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی خۆراکی گەیاندە 950 خێزانی ئاوارەی خورماتوو، کە ئێستا لە شارەدێی ڕزگاری لە کەلار نیشتەجێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراکییان گەیاندە خێزانەکانی خورماتوو کە بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە ژیان و ماڵی خۆیان جێ ھێشتووە و ڕوویان لە شارەدێی ڕزگاری لە کەلار کردووە.

لەم چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، 950 خێزان پارسێلی خۆراکی وشکیان پێشکەش کرا و لە داھاتوودا ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانانە درێژەی دەبێت، بەھۆی ئاڵۆزییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەشێکی زۆری خێزانەکان ماڵ و ژیانی خۆیان جێ ھێشتووە و ڕوویان لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کردووە.

تیمە پزیشکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشێوەی گەڕۆک بەردەوام چارەسەر و پشکنینی تەندروستی، پێشکەشی ھاونیشتمانیانی کەرکووک و خورماتوو و دەوروبەری دەکەن، ھەروەھا پێداویستییە تەندرووستییەکانیان بۆ پڕ دەکەنەوە.







باسنيوز
Top