نێچیرڤان بارزانی: تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیە
لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، پرسی دیالۆگی جیدی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەکردنی کێشەکان خرانە بەرباس.
له دیدارێكدا باس له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه بده‌ن كه به‌مدواییه له ناوچه کوردستانییەکان دروست بوون، له‌جیاتی ئه‌وه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت، له‌مباره‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ، به پێویست زانرا.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر و ئێستاش ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا، ده‌ربڕیوه.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باس‌نیوز
